کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گروسی: ڕێژیمی ئێران چەند مانگی دیکە دەبێتە خاوەنی چەکی ناوکی

10:05 - 8 پووشپەڕ 2725

ڕافائیل گروسی، سکرتێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕایگەیاند کە ئاگاداری چارەنووسی ئۆرانیۆمی گوازراوەی ڕێژیمی ئێران نین.

ناوبراو هەروەها وتی کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای شەڕی ١٢ ڕۆژە لە چەند مانگی داهاتوودا دەبێتە خاوەنی چەکی ناوکی.

گروسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری "سی‌بی‌ئێس" ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران خەریکە بە کەلەڕەقی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەباتە پێش و لە چەند مانگی داهاتووشدا دەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆم و ئەگەر تەنانەت ئەتۆمە بەرهەمهاتووەکەی لە ناویش چووبێت بەڵام زانستی بەرهەمهێنانەکەی هەیە و هەر بۆیە ئەو بابەتە لە ڕێکای نیزامییەوە چارەسەر ناکرێ.

لە ماوەی ١٢ ڕۆژی شەڕدا، ئیسرائیل چەندین جار دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێرانی کردە ئامانج و هەروەها ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ناوەندە ناوکییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئێسفەهان لەلایەن ئامریکاوە هێرشیان کرایە سەر و بەپێی قسەی دەسەڵاتدارانی ئامریکا و هەروەها خودی گروسی، زۆربەی تەشکیلاتی ئەو ناوەندانە لەناو چوون.