کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی جێگری ئیتلاعاتی فەرماندەیی ئینتزامیی ڕێژیم لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پشتڕاست کرایەوە

10:55 - 8 پووشپەڕ 2725

فەرماندەیی گشتیی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران کوژرانی مەهدی نێعمەتی جێگری ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەرماندەیی ئینتزامی بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی لە هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی پشتڕاست کردەوە.

هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ئێران ناوبراویان وەک "مودافعی حەرم'' ناساندووە و نووسیویانە کە ماوەیەک لەگەڵ قاسم سلێمانی لە سووریە و عێراق شەڕی کردووە.

لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، دەیان فەرماندەی پلە باڵا و میانەی سپای پاسداران و هەروەها کاربەدەستانی ئینتزامی و ئەمنییەتی کوژراون.

کۆماری ئیسلامی تا ئێستا ئاماری تەواوی کوژراوانی نیزامی و مەدەنیی لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێرانا لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٤٣٥ کەسی نیزامی و ٤٣٦ کەسی مەدەنی کوژراون و  ٣١٩ کەس لە کوژراوانیش هێشتا ناسنامەیان ڕوون نەبووەتەوە.