
دەیوید ئاڵبرایت، پشکێنەری پێشووی چەکوچۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە، ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە چالاکییە نهێنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوەندەکانی ناوکی کە کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا، ئەگەری هێرشی زیاتر و مەترسییە ناوکییەکان سەرەڕای ئاگربەستی ئێستا لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر دەکات.
ئەو زانایەی فیزیک و بەرپرسی دامەزراوەی زانست و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی لە واشنگتۆن وتوویەتی: ''ئەمە ڕێککەوتنی ئاگربەستە نەک کۆنترۆڵکردنی چەکوچۆڵ، ڕەنگە لە هەر ساتێکدا شەڕ هەڵبگیرسێتەوە.''
پێشتریش وێنە ماهوارەییەکانی ''مەکسار'' دەریخست کە کەرەستەی هەڵکەندن و گواستنەوەی خاک ڕۆژی هەینی لە سایتی ناوکیی فۆردۆ لە ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی کرایە سەر، چالاک بوون.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلش بڵاوی کردەوە، ڕەنگە ئەو وێنانە ئاماژە بن بۆ دەرهێنانی ئورانیۆمی پێتێندراوی ئاستی باڵا کە شوێنەکەی نادیارە.