
وته‌بێژی هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم له ئامارێکی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند؛ نوێترین ئاماره‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن ژماره‌ی کوژراوانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین به‌هۆی هێرشی ئیسرائیل، ٧١ که‌سه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، ئه‌سغه‌ر جه‌هانگیر وته‌بێژی هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا بڵاوی کرده‌وه که هه‌تا ئێستا ٧١ که‌س له‌وانه کادری ئیداریی به‌ندیخانه، سه‌رباز، به‌ندکراوان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوان و دانیشتووانی خانووه‌کانی نزیک له به‌ندیخانه‌که به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه کوژراون.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که ئه‌و هێرشه زیانێکی زۆری مادی و گیانی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و به‌ندیخانه و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم.
شایانی باسه ڕۆژێک دوای ئه‌و هێرشه، سازمانی به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیم ڕایگه‌یاند به‌ندکراوانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤینیان بۆ به‌ندیخانه‌ی گه‌وره‌ی تاران و به‌ندیخانه‌ی ژنان له قه‌رچه‌ک له باشووری تاران ڕاگواستووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئێڤینی به "جینایه‌تی له ڕاده‌به‌ده‌ر" له قه‌ڵه‌م داوه و ئه‌و هێرشه‌ی به پێشێلکردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی زانیوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌رانسه له تاران، ئیسرائیل هه‌ر دوو ڕێگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین و چه‌ند بینایه‌کی ده‌وروبه‌ری ئه‌و به‌ندیخانه که پێوه‌ندییان به هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم بووه، کردووه‌ته ئامانج و زیانێکی زۆری پێ گه‌یاندوون.