کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی کاک مستەفا هیجری بەبۆنەی جێژنی قوربان

23:10 - 15 جۆزەردان 2725

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی جێژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی جێژنی قوربان، ڕێوڕەسمی پیرۆزی ئایینی ئیسلام، پیرۆزبایی لە سەرجەم باوەڕمەندانی ئەم ئایینە و موسوڵمانانی کوردستان دەکەم.

ئەم جێژنە، مخابن لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە دەچێ کە نەتەوەکانی ئێران بە هەموو پێکهاتە و بیر و باوەڕێکی جیاوازەوه، لە ژێر ستەمدان و کۆمەڵگاکانی نێو جوغرافیای ئێرانیش بە هۆی سیاسەتی چەوت و دژەمرۆیی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ ژیانێکی دژوار و ئاوێتە بە جۆرەکانی قەیران بەرەوڕوون.

وێڕای پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە، هیوادارین هەموو بۆنە نەتەوەیی و ئایینیەکان لە دواڕۆژێکی ئازاد و بەدوور لە چەوسانەوە و بێ مافیدا بەڕێوە بچن.

مستەفا هیجری

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی

٥ی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی