
سه‌ره‌ڕای هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه و دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ڕێژیمی ئێران و زیانبەرکەوتنی جیددی به‌و بنکانه، ڕافائێل گڕووسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، ڕایگه‌یاندووه: "دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ڕێژیمی ئێران به‌گشتی له‌نێو نه‌چووه و هه‌تا چه‌ند مانگی دیکه ئێران توانای به‌رهه‌مهێنانی ئوران‌یۆمی پیتێندراوی دەبێتەوە".
گڕووسی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له وتووێژێک له‌گه‌ڵ کاناڵی "سی بی ئێس" ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە هه‌ندێک له دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هێشتا له‌سه‌ر پێیه و که‌متر له چه‌ند مانگی دیکه چه‌ند تاڤگه‌ی سانتریفیووژیان ده‌بێت و ده‌توانن ئوران‌یۆمی پیتێندراو به‌رهه‌م بهێنن.
ناوبراو هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا باسی له‌وه کردووه که له شوێنی هه‌ڵگرتن و ڕاگواستنی ئه‌و بڕه ئورانیۆمە پیتێندراوه زانیاری‌یان له به‌رده‌ستدا نییه.
پێشتریش بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناو‌کی له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا هۆشداریی دابوو کە ئێران لە هەوڵدایە پیتاندنی ئوران‌یۆم لە بنکە ناوکییەکانی تا حەوت ئەوەندە زیاتر بکات و جەختیشی کردبووەوە کە چیتر کات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامە ناوکییەکانی تاران لە کۆتاییەکاندایە.
ئه‌و لێدوانانه‌ی "گڕووسی" له کاتێکدایه کە دوناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئیددیعای ئه‌وه‌یان کردبوو که به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانیان هه‌تا چه‌ند ده‌یه وەدوا خستووه.
شایانی باسه به‌هۆی ڕاپۆرته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی "گڕووسی" له‌مه‌ڕ دۆخی بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم به‌تایبه‌ت دوای هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریکا، عه‌لی لاریجانی، ڕاوێژکاری باڵای عه‌لی خامنه‌یی، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی رافائێل گڕووسی کردبوو و وتبووی: "ڕۆژێک ده‌بێت سزای کاره‌کانی خۆی وه‌ربگرێت".
هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕێژیمی ئیسلامی نکۆڵییان له زیانه جیددییه‌کانی بنکه و دامه‌زراوه ناوکییه‌کان نه‌کردووه به‌ڵام له دانی زانیاریی و ورده‌کاریی زیاتر له‌و باره‌وه خۆیان بواردووه.