
هه‌واڵده‌رییه مافی مرۆییه‌کان و ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم له چه‌ند ڕاپۆرتێکدا باسیان له کوژرانی "سۆڵماز عه‌باسی"، ژنه ڕاهێنه‌ری به‌توانای والیباڵ و خه‌ڵکی ورمێ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌ی له نووسینگه‌ی پارێزه‌رێک کردووه.
ڕۆژی شه‌ممه ٩ـی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ـی هه‌تاوی، چه‌ند هه‌واڵده‌ری و ماڵپه‌ڕ، کوژرانی سۆڵماز عه‌باسی، که‌سایه‌تیی ورزشیی ناوبه‌ده‌ری خه‌ڵکی ورمێ‌یان بڵاو کرده‌وه که هاوسه‌ره‌که‌ی له ڕێگه‌ی چه‌کی سارده‌وه کۆتایی به ژیانی ناوبراو هێناوه.
سۆڵماز عه‌باسی خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کی وه‌رزشی بێوێنه بووه و چه‌ندین میداڵیای له ئاستی جیهانیدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا هانیه بێهبوودی پووردامغان ژنه وه‌رزشوانێکی ٢٤ ساڵه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه کوژرابوو.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥دا لانیکه‌م ۲۳ حاڵەت و لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٩١ حاڵەتی ژن‌کوژی تۆمار کراوە.
سیاسەتە دژەژنەکانی ڕێژیم چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و چ بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی دیاردەی ژن‌کوژی و پەرەسەندنی لە ئێراندایە.