کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە بانە

23:14 - 15 جۆزەردان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دایە خاتوون مەحموودپوور دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بە هۆی نەخوشی و بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا لە گوندی نجنێی خوارێ سەر بە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە خاتوون بە ناوی ڕەحیم شازدە پێشمەرگەی کوردستانە و ساڵانێکە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

دایە خاتوون هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەو ڕێبازە بوو کە کوڕەکەی بۆ خەبات و تێکۆشان هەڵیبژاردبوو.

تەرمی دایە خاتوون لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی نجنێی خوارێدا بە خاکی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت