
کۆمه‌ڵێک له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ره‌ییه‌کانی ئێران پشتیوانیی خۆیان له مانگرتنی کامیۆنداران و مافی بنه‌ڕه‌تیی مانگرتووان وه‌کوو مافی سه‌ره‌کیی هێزی کار ڕاگه‌یاند و له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه‌دا هاتووه: "مافی مانگرتن، مافێکی یاسایی و ڕه‌وایه" و هه‌روه‌ها "مانگرتنی کامیۆنداران هه‌ڵگری په‌یامێکی ڕوونی ناڕه‌زایه‌تیی سێنفییه".
واژۆکه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه: "ئێمه له‌هه‌مبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ریی خۆسه‌رانه‌ی هه‌ندێک لە شۆفێران و هه‌ڵسوکه‌وتی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ چالاکانی سێنفی و بڵاوکردنه‌وه‌ی دانپێدانانی زۆره‌ملێی ئه‌و شۆفیرانه هۆشداریی جیددی ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێژیم دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌سڵی بێتاوانی و مافی بنه‌ڕه‌تی شارۆمەندان هه‌یه و پێشێلکردنی ئاشکرای که‌رامه‌تی مرۆڤ و به‌ڵێنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێژیمی ئێران له بواری مافی مه‌ده‌نی و سیاسییەکانە".
شایانی باسه کامیۆنداران و شۆفیران ماوه‌ی زیاتر لە ١٠ ڕۆژه له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به شێوه‌ی بێوێنه مانگرتن به‌ڕێوه ده‌به‌ن و هه‌تا ئێستاش لەم مانگرتنە به‌رده‌وامن و ئەمە به یه‌کێک له به‌ربڵاوترین و گشتگیرترین مانگرتنه‌کانی ئێران به ئه‌ژمار دێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌ندیکای کامیۆنداران و شۆفێرانی سه‌رانسه‌ری ئێران له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که هه‌تا ئێستا مانگرتنی کامیۆنداران له ١٥٥ شاری ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌ره‌کییترین دواکاریی به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه له ئێستادا، ئازادیی خێرا و بێمه‌رجی ته‌واوی مانگرتووانی به‌ندکراوه.
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "٩ که‌س له مانگرتووانی بیجاڕ و چه‌ندین که‌سی دیکه شاره‌کانی کرماشان، ئه‌رده‌بێڵ، شاباد، فارس، ئێسفه‌هان، هورموزگان و شاره‌کانی دیکه ده‌سبه‌سه‌ر کراون".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا به ئاماژه‌دان به مافخوازی و داواکاریی مانگرتووان نووسراوه: "ئێمه له داواکارییه‌کانمان پاشه‌کشێ ناکه‌ین، له به‌رانبه‌ر گوشاره‌کان ڕاوه‌ستاوین، شاره‌کانی دیکه‌ش خه‌ریکن په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه ده‌بن و هاوارمان به‌رزتر ده‌که‌ینه‌وه".