
لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ئەم شارەوە بە یەک ساڵ و ١٠ مانگ بەندکران سزا درا.
دادگای رێژیم ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران" تۆمەتبار کردووە.
ئەم سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە هێدی شادیخا ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێدی شادیخا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوێزرا و لە ماوەی دەسبەرسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم لاوە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا و ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.