
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له ئێستادا خۆیان بۆ دژکرده‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری بڕیارنامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی که بڕیاره له دانیشتنی حه‌فته‌ی داهاتووی ئاژانسدا له ڤییه‌ن په‌سه‌ند بکرێت، ئاماده ده‌کەن.
ڕۆژنامه‌ی "تاران تایمز" به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ڕێکخراوی وزه‌ی ناوکیی ڕێژیم ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه که هه‌ڵسه‌نگاندنه نێوخۆییه‌کانی تاران ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که پێیان وایه شۆرای حوکام له دانیشتنی داهاتوودا بڕیارنامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاکییه ناوکییه‌کانی ڕێژیم په‌سه‌ند ده‌کات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا به ئاماژده‌دان به چۆنیه‌تیی ئاماده‌کارییه‌کانی ڕێژیم هاتووه: "به‌رپرسانی ئێران له ئێستادا خه‌ریکی هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی چڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دژکرده‌وه له به‌رانبه‌ر په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بڕیارنامه‌یەن و دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بڕیارنامه‌ی دژکرده‌وه‌کان ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ ده‌کرێن".
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ململانێکانی نێوان ڕێژیم و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی توندتر بووه و حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی ڕێژیم به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕوونووسێکی ١٩ لاپه‌ڕه‌یی، چاوه‌دێرانی ئاژانسیان به "سیخوڕ و نیشاندانی به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما" تۆمه‌تبار کردبوو.
پاشه‌که‌وتی پیتاندنی یۆرانیۆم پیتێندراو هه‌تا ئاستی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی و نکۆلێکردنی ڕێژیم له نیشاندانی به‌ڵگه و وڵامێکی ڕوون له‌باره‌ی چالاکییه ناوکییه‌کانی به ئاژانس، هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و ململانێ و ئاڵۆزیی ئه‌و دوو لایه‌نن.
پێشتر ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی له ڕاپۆرتێکی نهێنیدا سه‌ره‌ڕای باسکردن له په‌ره‌پێدانی ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی ئۆران‌یۆم هه‌تا ئاستی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی، داوای له ڕێژیم کردبوو به خێرایی ڕێگه‌ی خۆی بگۆڕێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده‌دا هاوکاریی پێویست بکات.
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، هه‌واڵده‌ریی "ئاسوشەیتێدپرێس" له کاتێکدا ڕوونووسێکی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاو کرده‌وه که دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌مریکا و کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه له ئارادا بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانس، هه‌تا ڕێکه‌وتی ١٩ی مانگی مه‌ی، ڕێژیمی ئێران ٤٠٨.٦ کیلۆگره‌م ئۆرانیۆمی هه‌تا ئاستی ٦٠ له‌سه‌د پاشه‌که‌وت کردووه و به‌و پێیه به‌نیسبه‌ت مانگی فێورییه‌وه نزیک به ١٣٤ کیلۆگره‌م زیادی کردووه.