
له حه‌فته‌ی دووهه‌می مانگی جۆزه‌رداندا، بۆ جارێکی دیکه نرخی که‌لوپه‌له پێویسته‌کان له بازاڕه‌کانی ئێران به شێوه‌یه‌ک به‌رچاو هه‌ڵکشانی به خۆوه بینیوه ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی خه‌ڵکی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌کان، نرخی شیری خاو له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌دا له ١٨ هه‌زاره‌وه بووه‌ته ٢٣ هه‌زار تمه‌ن و به‌و شێوه‌یه گرانیی شیر که وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی هه‌موو به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کان به ئه‌ژمار دێت، شوێندانه‌ریی له‌سه‌ر نرخی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیانه داناوه.
نرخی هه‌ر سه‌تڵه ماستێکی ١٩٨ هه‌زار تمه‌نی له ئێستادا به ٢٣٩ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت و نرخی به‌سته ماستێکی ٩٠٠ گره‌می له ٥١ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌نه‌وه بووه‌ته ٦٣ هه‌زار تمه‌ن و هه‌روه‌ها به‌سته‌یه‌کی په‌نیری ٥١٠ گره‌می ١٥ هه‌زار تمه‌ن گرانتر بووه و له ئێستادا به ١٢١ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
عه‌لی ئێحسان زه‌فه‌ری، سه‌رۆکی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کان وێڕای ڕه‌خنه له چونیه‌تیی دیاریکردنی نرخه‌کان وتوویه:" نرخی ٢٣ هه‌زار تمه‌ن بۆ شیری خاو له‌ژێر شوێندانه‌ریی ده‌ڵاله‌کان، مافیا ئابوورییه‌کان و به‌بێ سه‌رنجی کارناسان دیاری کراوه".
زه‌فه‌ری به‌نیسبه‌ت ئه‌و ڕهو‌ته گرانییه‌وه هۆشداری داوه و وتوویه: "له ڕه‌وتی گرانییه‌کاندا نرخی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کان ٣٠ له‌سه‌د و نرخی که‌ره ٥٠ له‌سه‌د گرانتر بووه؛ ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کان له‌سه‌ر ته‌ندروستیی گشتی شوێندانه‌ری نه‌رێنی هه‌یه".
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا نرخی برنج هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کان هه‌ڵکشانی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه و هه‌ندێک جۆری برنج هه‌ر کیسه‌یه‌کی ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن گران بووه.
ئه‌وه له کاتێکدایه که به‌شێکی به‌رچاو له بازاڕی برنج له‌ژێر هێژموونیی تۆڕی ده‌ڵالان و شیرکه‌ته نیمچه ده‌وڵه‌تییه‌کاندایه که بوونی ئه‌وان له دابینکردن، دیاریکردنی نرخ و دابه‌شکردن له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌کاندا شوێندانه‌ری زۆری بووه.
نرخی شه‌کریش هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه له ٤٩ هه‌زار تمه‌نه‌وه بووه به ٦٥ هه‌زار تمه‌ن له هه‌ر کیلۆیه‌کدا و ئه‌وه ده‌رخه‌ری ڕه‌وتێکه که باس له ته‌نزیمی بازاڕ و لاوازیی چاوه‌دێری له سه‌ر دابینکردن و دابه‌شکردنی که‌لوپه‌لی خۆراکییه‌کانه.