
بەڕێوەچوونی ٢٠مین کۆنگرەی ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان
ڕۆژی شەممە، ١٧ی جۆزەردان (٧ی ژۆئەنی ٢٠٢٥ی زایینی) بیستەمین کۆنگرەی ڕێکخراوەی کۆنگرەی ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان (UNPO)، بەشداریی د. عەلی عەبدیلزادە، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم ڕێکراوەیە، بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.
کۆنگرە بە وتاری رۆبینا گرینود، سەرۆکی کۆنگرەی ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان، دەستی بەکارەکانی کرد. بەڕێزیان دوای کردنەوەی کۆنگرە، باسێکی کورتی لە دەسکەوتەکانی کۆنگرەی ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان لە یەک ساڵی ڕابردودا کرد.
دوابەدوای وەرگرتنی مەشروعییەت بۆ کۆنگرە و پەسەندکردنی ڕیزبەندی کاری کۆنگرە مێرسەی مانچێ، سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان ڕاپۆرتی ماڵی و ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی پێشکەش کرد.
بەشی کۆتایی کۆنگرە بۆ باسکردن و بەرنامەدانان بۆ کۆنگرەی حزووری تەرخان کرابوو. ٢٠مین کۆنگرەی دوای چەند کاتژمێر کاری بەردەوام، بە وتەکانی سەرۆکی ڕێكخراوی نهتهوه بێدەوڵەتەکان کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.