کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ ڕەخنەگرێکی سەرسەختی ئێرانی بۆ فەرماندەیی سێنتکام بەربژێر کرد

12:41 - 18 جۆزەردان 2725

سەرۆککۆماری ئەمریکا دەریاوان وێرای بەرزکردنەوەی پلەی ''برێد کوپێر'' بۆ دەریوانی، ناوبراوی وەک فەرماندەی نوێی سێنتکام ناسان  کە ئێستا جێگری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام)ی لە ئەستۆیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ''نیووزویک''، بەربژێرکردنی ئەفسەرێکی هێزی دەریایی وەک فەرماندەی باڵای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ترامپەوە جەختکردنەوە لەسەر ئەولەوییەتەکانی عەمەلیاتە دەریاییەکان و هێزە هاوبەشە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا نیشان دەدات.

گرینگی ئەم کردەوەیە لە چوارچێوە و هەلومەرجێکدا کە بەرەو ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی و هەڕەشەکانی دیکەی ناوچەکە خۆی دەردەخات.

بە تێڕوانین لە پێشینەی برێد کوپێر و هەڵوێستەکانی لە ڕابردوودا، دەبینین کە ڕەخنەگرێکی سەرسەختی ئێران و لایەنگری ئیسرائیل بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ''ئەی بی سی'' ئەگەر مەجلیسی سێنای ئەمریکا دەستنیشانکردنی برێد کوپێر، پشتڕاست بکاتەوە، ناوبراو شوێنی مایکل ئێریک کۆریلا، فەرماندەی ئێستای سینتکام دەگرێتەوە، کە بڕیارە هاوینی ئەمساڵ خانەنشین بێت.

دۆناڵد ترمپ هەڕەشەی کردووە کە لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی و نەگەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ناوکییەکانی ئێران، لە هێزی نیزامی کەڵک وەردەگرێت.