
له گەرمەی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران و نائارامییه‌کانی تاران و ده‌سته‌وه‌ستانیی به‌رپرسانی ڕێژیم له‌مه‌ڕ دابینکردنی ئاسایشی گیانیی باڵویزخانه‌ی وڵاتان له ئێران‌دا، باڵوێزخانه‌ی سویس دوای زیاتر له ١٤ ڕۆژ له داخرانی، دووباره له تاران ده‌ستی به‌کار کرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، که وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه باڵوێخانه‌ی خۆی له تاران دوای دوو حه‌فته له داخرانی بکاته‌وه و ئه‌رکه‌کانی خۆی وه‌کوو دۆخی ئاسایی ڕابردوو به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌و به‌یاننامه‌یەدا ئاماژه به‌وه دراوه که "باڵوێز نادین ئۆلیڤێری لۆزانۆ له‌گه‌ڵ تیمێکی بچووک له هاوکاره‌کانی ڕۆژی ڕابردوو یانی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ له ڕێگه‌ی زه‌وییه‌وه له وڵاتی ئازه‌ربایجان به‌ره‌و تاران ڕۆیشتووه".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "باڵوێزخانه‌ی سویس چالاکییه‌کانی خۆی به‌ره‌به‌ره ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه" که ئه‌وه‌ش به واتای کۆتایینه‌هاتنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێرانه و هه‌تا ئێستاش وڵاتان به‌هۆی لاوازیی هێزی سه‌ربازیی ڕێژیمه‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئیسرائیل‌دا به دڵنیاییه‌وه ناتوانن کاری یاسایی و دیپلۆماسیی خۆیان له‌و وڵاته‌دا ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه.
شایانی باسه هاتنی باڵوێزی سویس له ڕێگه‌ی زه‌وییه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که هه‌تا ئێستاش ئاسمانی ئێران به ده‌ستی ئیسرائیله‌وه‌یه و ڕێژیم به ته‌واوه‌تی توانای پارێزگاری له ئاسمانی وڵاته‌که‌ی له‌ده‌ست داوه.
ڕێکه‌وتی ٣١ی جۆزه‌ردان باڵوێزخانه‌ی سویس له ئێران به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران داخرا.