
وه‌زاره‌تی وه‌رزشی ڕێژیم له داواکارییه‌کی گاڵته‌جاڕانه‌دا و به مه‌به‌ستی داپۆشینی ڕسوایی دۆڕان له شه‌ڕ دژ به ئیسرائیل‌دا، داوای له وه‌رزشکاران کردووه له لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی خۆیاندا، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم وه‌کوو قاره‌مان بناسێنن.
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی ڕێژیم، هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له حه‌شارگه‌که‌ی دوای زیاتر له ٢٠ ڕۆژ له ده‌سپێکی شه‌ڕ، داوای له فیدراسیۆنه‌کان، یاریگا وه‌رزشییه‌کان و وه‌رزشکاران کردووه تاکوو له لاپه‌ڕه و هه‌ژماری خۆیاندا، خامنه‌یی وه‌کوو قاره‌مان له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
له‌و بڕیاره هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزشی ڕێژیم‌دا که هه‌م به شێوه‌ی به‌یاننامه و هه‌م له ڕێگه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی هه‌موو تاكێکی وه‌رزشی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بڵاو کراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه که ده‌بێت له بڕیاری "به قاره‌مان ناساندنی" ڕێبه‌ری ڕێژیم‌دا به‌شداری بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش، چه‌ندین تیم و گرووپی وه‌رزشی و له‌ژێر گوشار و ترس و هه‌ڕه‌شه‌دا خامنه‌ییان وه‌کوو قاره‌مانێک ناساندووه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر سواڵی قاره‌مانه‌تی بۆ خامنه‌یی له‌کاتێکدایه که ناوبراو له یه‌که‌مین ساته‌کانی هێرشی ئیسرائیله‌وه له هه‌وڵێکی ترسه‌نۆکانه‌دا خۆی له حه‌شارگه‌یه‌کی ژێرزه‌وینیدا شاردەوە و دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ئاگربه‌ست نه‌یوێرا بێته ده‌ره‌وه و ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن به‌هۆی دزه‌کردنی مووساد هه‌تا بناگوێی ڕێبه‌ری ڕێژیم، ناوبراو به ته‌واوه‌تی دۆخی ده‌روونی تێک چووه و متمانه‌ی به باوه‌ڕپێکراوترین که‌سه‌کانی خۆی نه‌ماوه.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ٢٣ ڕۆژ خۆحەشاردان، بۆ یەکەم جار لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی شەوی عاشوورا دەرکەوت و بەشداریی ئەم ڕێوڕەسمەی کرد.
لە ماوەی ١٢ ڕۆژ شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی‌دا یەکێک لە بابەتە گرینگەکان خۆ شاردنەوەی خامنەیی بوو، ڕێبەرێک کە پێشتر بەرپرسانی ئەمریکایی و ئیسرائیلیی بە ترسنۆک ناو دەبرد و ئیددیعای ئەوەی دەکرد کە بەرپرسانی ڕێژیم بە لەبەرکردنی کفن و جلی شەڕ لە ڕیزی پێشەوەی شەڕ بۆ پاراستنی ڕێژیم دەبن.