کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و برای سێ شەهیدی کوردستان لە شنۆ

17:06 - 15 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حاجی عەلی ڕەسوولی ناسراو بە عەلی قەننەزەرد کەسایەتیی خۆشناوی شاری شنۆ و برای سێ شەهیدی حیزبی دێموکرات شەهیدان: محەممەد، مەولوود و خالید بە هۆی نەخۆشی و بە ساڵاچووییەوە لە گەڕەکی سوفیان مزگەوتی مەلا تەهای شاری شنۆ- کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی تا سەر وەفادار بە ئامانجی شەهیدان بوو و هەموو حەسرەتی دیتنی ڕزگاری نەتەوەکەی و وەدیهاتنی ئامانجیان شەهیدان بوو، کە مخابن ئەجەل مەودای نەدا و بە نامرادی سەری نایەوه‌.

تەرمی حاجی عەلی لەنێو ئاپوڕای بەرینی خەڵکی شنۆدا و لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەو شارە ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.