کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیویۆرک تایمز: بەرەی چین، ڕووسیە، ئێران و کۆرەی باکوور هاواهەنگ نییە

10:33 - 16 پووشپەڕ 2725

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆتێکی شیکاریدا کە لە ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕ بڵاو کراوەتەوە، بە ئاماژە بە شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کردووە کە بەرەی هاوپەیمانانی کۆماری ئیسلامی هاواهانگی و یەکانگیرییان پێوە دیار نییە.

نیویۆرک تایمز نووسیویەتی ئەم شەڕە نیشانی دا کە ئەوەی کە وەکوو بەرەی چین، ڕووسیە، ئێران و کۆرەی باکوور ناوی لێ دەبردرێ، بە پێچەوانەی ڕوانینەکانی بەرپرسانی ڕۆژاوایی، یەکانگیر و هاواهەنگ نییە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی بە فرۆشتی پەهباد و مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بە ڕوووسیە بۆ کەڵکوەرگرتن لە شەڕ دژی ئۆکراین و هەناردەکردنی نەوت بۆ چین بە داشکانددنی تایبەت کردووە و نووسیوەتی هیچکام لەم کارانە لە کاتی هەستیاری شەڕدا فریای ئێران نەکەوتن.

نیویۆرک تایمز ئەم دۆخەی بە نیشانەیەک لە لاوازیی یەکگرتوویی نێوان وڵاتەکان و نیشانەیەک لە هەبوونی ناتەبایی لە بەرەی دژی ڕۆژاوادا پێناسە کردووە.

ئەم ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە ئەم چوار وڵاتە کە بە دوژمنایەتی لەگەڵ ڕۆژاوا و پێوەندیی ستراتێژیک لەگەڵ یەکتر دەناسرێن، یەکگرتووییان زیاتر لە ئاستی دەوردانەوەی گەمارۆکان و بەستراو بە پرسی ئابووری و نیزامییە نەک بەرەیەکی یەکگرتووی سیاسی یان بەرگریکار.

لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا و هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ناوکیەکانی ڕێژیم، هیچکام لەم سێ وڵاتە هەوڵێکیان بۆ یارمەتیدانی کۆماری ئیسلامی نەدا. چین و ڕووسیە وەکوو دوو وڵاتی بەهێزی ئەم بەرەیە، تەنیا بە دەرکردنی بەیاننامەی فەرمی، هەوڵەکانی ئەمریکایان مەحکووم کرد.