کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل: زاڵبوونی خۆمان بەسەر ئاسمانی ئێراندا دەپارێزین

12:26 - 16 پووشپەڕ 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل لە چەند ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بە بەڕێوەبردنی عەمەلیاتی "شێری ڕاساو" توانیویەتی گەورەترین زەبر لە ڕێژیمی ئێران بدا و ئەو هێرشەی به خاڵێکی مێژوویی پڕشنگدار بۆ ئیسرائیل وەسف کردووە.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە زاڵبوونی خۆیان بەسەر ئاسمانی ئێراندا دەپارێزن.

"یێسرائیل کاتز"، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل لە بیری پێککهێنانی پرۆژەیەک بۆ پاراستنی زاڵبوونی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی ئێران و هەروەها ڕێگری لە چالاکبوونەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێراندایە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە باری کۆکردنەوەی زانیاری و لە باری عەمەلیاتییەوە پێویستە خۆی بەهێزتر بکات تا زاڵبوونی خۆی بەسەر ئاسمانی ئێراندا بپارێزێت و هەروەها ڕێگری لە چالاکیی ئەتۆمی ئەو ڕێژیمە بکات.

کاتز هەروەها ڕایگەیاندبوو کە ئیسرائیل بە عەمەلیاتی "شێری ڕاساو" بە لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و هەروەها لەکارخستنی سیستەمی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران، گەورەترین مەترسی لە ناوچەکەی لەناو بردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا "ئەیال زامیر" سپاسالاری ئەرتەشی ئیسرائیل عەمەلیاتی "شێری ڕاساو"ی بە پرۆژەیەکی چارەنووسساز بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل زانی.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ئیسرائیل چەندین ساڵ لەسەر ئەو پرۆژەیە کاری کردووە و ئەو هێرشە، هێز و قووەتی ئیسرائیل و خەڵکەکەی بۆ مان و مەوجوودییەتی خۆیان نیشان داوە و هەروەها ناوبراو وتوویەتی کە شەڕەکە تەواو بووە بەڵام ئەوان مەیدانەکەیان چۆڵ نەکردووە و ناوبراو هەروەها ئەو بابەتە و هەروەها هاوکارییەکانی ئامریکا و ئیسرائیلیان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ لەگەڵ "ئێریک کوریلا" فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئامریکا باس و تاوتوێ کردبوو.