
به‌رپرسێکی ئه‌منییه‌تیی حه‌ماس باسی له‌وه کردووه به‌نیسبه‌ت پێش هێرشی ٧ی ئۆکتۆبره‌وه، له ئیستادا ٨٠ له‌سه‌دی خاکی غه‌ززه‌یان له‌ده‌ست داوه و هه‌نووکه ئیسرائیل ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی به ده‌سته‌وه‌یه.
"بی بی سی" له زاری به‌رپرسێکی ئه‌منییه‌تیی گرووپی تێرۆریستیی حه‌ماسه‌وه له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی ٨٠ له‌سه‌دی خاکی غه‌ززه، له دوای هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئیسرائیل سیسته‌می فه‌رمانده‌یی، کۆنتڕۆڵی غه‌ززه، ڕێبه‌ریی سیاسی، پێکهاته‌ی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تیی ئه‌و گرووپه وێران بووە و لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌تییه‌ی حه‌ماس به "بی بی سی"ی وتووه: "ئه‌گه‌ر ڕووڕاست بم شتێک به ناوی پێکهاته‌ی ئه‌منییه‌تیی حه‌ماس نه‌ماوه و به ته‌واوه‌تی له‌نێو چووه، ٩٥ له‌سه‌دی ڕێبه‌رانی حه‌ماس کوژراون، که‌سایه‌تییه چالاکه‌کان نه‌ماون و ئیتر شتێکمان بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕ دژی ئیسرائیل نه‌ماوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس که خۆی له ڕه‌وتی هێرشی تێرۆریستیی ٧ی ئۆکتۆبردا بریندار بووه، وتوویەتی: "ئه‌و شه‌ڕه هه‌تا کۆتاییهاتن به حه‌ماس درێژه ده‌کێشێت، هه‌موو به‌ستێنێک بۆ کۆتایی به ئێمه ئاماده‌یه، ئیسرائیل له هه‌موو بوارێک‌دا ده‌ستی باڵای هه‌یه و جیهانیش له‌و باره‌وه بێده‌نگه".
شایانی باسه گرووپی تێرۆریستیی حه‌ماس به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین گرووپه‌کانی سه‌ر به ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به ئه‌ژمار دێت و له هه‌موو بوارێکی سه‌ربازی، دارایی و چه‌کوچۆڵه‌وه له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتوانییان لێ ده‌کرێت.