کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی مەڵبەندی٣ی هەولێری کرد

17:38 - 16 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران بە سەرپەرستیی ئامانج زیبایی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە هەولێر، سەردانی مەڵبەندی٣ی هەولێریان کرد و لەلایەن هەڤاڵ دکتۆر مەجید حەمەدئەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێرەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەم سەردانەدا هەر دوو لا باسیان لە بارودوخی ناوچەکە لە ئێستادا کرد و لەسەر پێوەندیی دوو لایەنە بۆ داهاتوو جەختیان کردەوە.