
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له نوێترین چالاکیی خۆیدا تیمێکی تێرۆریستی سه‌ر به ڕێژیمی ئێرانی له باشووری سووریه له ناوچه‌یه‌ک به ناوی "تێل قودسیا" شناسایی و ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، له ڕه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی تایبه‌ت له باشووری سووریه‌دا، تیمێکی سه‌ر به سپای قودسی ڕێژیمی ئێرانیان شناسایی و ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل‌دا هاتووه که ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه شه‌وانه‌یه له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌کانی ناوچه‌ی "تێل قودسیا" له باشووری سووریه به‌ڕێوه چووه.
شایانی باسه له‌و حه‌فته‌یه‌دا ئه‌وه دووهه‌مین جاره ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌و چه‌شنه به‌ڕێوه ده‌بات.
ئیسرائیل ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له چوارچێوه‌ی ململانێ ئه‌منییه‌تییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌که به‌تایبه‌ت له سووریه ئه‌نجام ده‌دات و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌وڵی داوه بوونی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تیی ڕێژیمی ئێران له سووریه لاواز بکات.
یه‌که‌ی ٥٠٤ی زانیاریی سه‌ربازی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ناسراو به "ئامان" ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له نێوخۆی سووریه گێڕاوه و ئه‌و یه‌که‌یه شارەزاییەکی زۆر باشی له بواری به‌ده‌ستهێنانی هێزی مرۆیی و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی مه‌یدانی هه‌یه و له به‌ره‌وپێشبردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا که‌ڵکی باش له زانیارییه‌کانی وه‌رگیراوه.