کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل سێ لەنگەرگا و وزەخانەیەکی حوسییەکانی لە یەمەن کردە ئامانج

10:29 - 17 پووشپەڕ 2725

بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سێ لەنگەرگا و ناوەندێکی وزەی حوسییەکانی لە یەمەن کردووەتە ئامانج.

ئەو هێرشە یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەکانی حوسییەکان لە مانگی ڕابردوودا بووە.

لەو هێرشەدا لەنگەرگاکانی حەدیدە، ڕەئس‌عیسا و سەلیف و هەروەها وزەخانەی "ڕەئسەلخەتیب" کراونەتە ئامانج.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لەو ناوەندانەوە، هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر خاکی ئیسرائیل، بۆیە ئیسرائیل ئەو خاڵانەی کردوونەتە ئامانج.