
"ستیڤ ویتکاف"، نێردەی تایبەتیی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕایگەیاند کە حەفتەی داهاتوو، دانوستانەکانی ئامریکا و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.
دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە، ئەوە یەکەمین دانوستانی ئامریکا و ڕێژیمی ئێران دەبێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ نێتانیاهوو، ئەو هەواڵەی ویتکافی پشتڕاست کردەوە و وتی کە بەم زووانە ئەوە ڕوو دەدا بەڵام سەرەڕای پرسیاری پەیامنێران، ناوبراو ڕۆژ و کاتەکەی ڕانەگەیاند.
ترامپ وتی کە ئامریکا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەسەر بابەتی ناوکی دانوستان ناکا چونکە دانوستان لەسەر شتێک ناکا کە نەماوە.
ترامپ هەروەها وتی کە کاربەدەستانی ڕێژیم داوای دیدار لەگەڵ ئەویان کردووە و ئەویش ئامادە بووە لەگەڵیان دابنیشێت و وتیشی کە ئەگەر بتوانن چەند خاڵی هاوبەش بۆ ڕێککەوتن ببیننەوە، باش دەبێت.