
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاک ئیبراهیم یووسفی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانخۆشەویستی خەڵکی موشیرئاباد، سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی میاندواو ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی عوسمان یووسفی لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.
هاوکات برایەکی ناوبراو بە ناوی فەتاح و چوار ئامۆزاشی لە ڕێگای خزمەت بە نیشتماندا شەهید بوون.
کاک ئیبراهیم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی بنەماڵەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.