کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەزار و ١٠٠ کەس لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون

16:27 - 17 پووشپەڕ 2725

کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە بۆ هەزار و ١٠٠ کەس بەرز بووەتەوە.

سەعید ئەوحەدی، جێگری سەرۆککۆمار و بەرپرسی ئەنجومەنی جانبازانی ڕێژیمی ئێران وتی: ''هەزار و ٦٠ کەس لە کوژراوان لە ڕێوڕەسمی فەرمیدا کە لە سەرانسەری ئیراندا بەڕێوەچووە نێژراون.''

ئەوحەدی وتی، لە سەرانسەری وڵاتدا نزیکەی پێنج هەزار و ٦٠٠ کەس لە هێرشەکاندا بریندار بوون و ١٦٠ کەسیان تا ئێستاش لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت.

پێشتریش ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ لە دوایین ئاماری فەرمیدا ، ''ئیرنا'' هەواڵدەریی فەرمیی کۆماری ئیسلامی، ژمارەی کوژراوانی  ٩٣٥ کەس ڕاگەیاندبوو.

لە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤دا، ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ شوێنە نیزامی و دامەزراوە ناوکییەکان، بەرپرسانی نیزامی و زانایانی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانی کردە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی خۆی.