کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەو چەکدارانەی داوای یارمەتی لە خەڵک دەکەن پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات نین

16:29 - 17 پووشپەڕ 2725

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ماوەیەکە کۆمەڵێک کەسی چەکدار لە شارەکانی کوردستاندا خەریکی ڕاوڕووتی خەڵکن و ئازار و ئەزیەتییان دەدەن.

بەپێی زانیارییەکان ماوەیەکە چەند چەکدارێک بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی بۆکان ئەزیەت و ئازاری خەڵک دەکەن و داوای یارمەتیی لە خەڵک دەکەن.

هەروەها لە گوندەکانی دیواندەرەش چەند چەکدارێک بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داوای یارمەتییان لە خەڵک کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاندووە: خەڵکی گوندەکانی سەر بە ناوچەکانی بۆکان و دیواندەرە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو چەکدارانە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نین.