
ژان نوبێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ڕووسیه ڕایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئورووپا هه‌نگاوێک بۆ ڕێگری له شه‌ڕی ڕووسیه دژ به ئۆکراینە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه، شه‌وی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که یه‌کیه‌تیی ئورووپا له هه‌وڵی ئاماده‌سازیی کاراکردنی توندترین سزاکانه بۆ سه‌ر ڕووسیه و ئه‌و سزایه‌ی ئه‌م جاره له سزای ٣ ساڵی ڕابردوو جیاوازتره".
ئه‌و وه‌زیره‌ی فه‌رانسه له وتووێژێکی له‌گه‌ڵ کاناڵی فه‌رانسه‌یی "ئێل سی ئه‌ی" جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که به هاواهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سێنای ئه‌مریکا و به پێشنیاری فه‌رانسه، یه‌کیه‌تیی ئورووپا له ئێستادا به مه‌به‌ستی ڕێگری له درێژه‌دانی شه‌ڕفرۆشییه‌کانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆکراین بۆ سزادانی ئه‌و وڵاته ته‌واوی ئاماده‌کارییه‌کان ده‌کات".
"بارۆ" هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه سزاکانی ئه‌مجاره‌ی ڕووسیه، هه‌موو ڕه‌هه‌نده ئابووری و بارزگانییه‌کان ده‌گرێته‌وه و زۆر به‌ربڵاوتر له سزاکانی ڕابردوویە.
یه‌کیه‌تیی ئورووپا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆکراین له مانگی فێڤریه‌ی ٢٠٢٢وه، ١٧ پاکه‌یجی سزای له دژی ڕووسیه کارا کردووه و ئه‌و سزایانه هه‌ر ٦ مانگ جارێک به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا درێژ ده‌کرێنه‌وه.
هه‌واڵده‌رییه‌کانی فه‌رانسه باس له‌وه ده‌که‌ن ڤێلادیمیر پووتین سه‌رۆککۆماری ڕووسیه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی شه‌ڕ هه‌تا گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه‌کانی، پێداگره.
ڕووسیه ئامانجی له شه‌ڕ دژی ئۆکراین ئه‌وه‌یه که ئۆکراین ناچار بکات ٤ ناوچه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌رته‌شی ڕووسیه‌دایه و هاوکات له‌گه‌ڵ که‌ناراوی کریمه که مۆسکۆ یه‌ک لایه‌نه له ساڵی ٢٠١٤ خستوویه‌ته ژێر ڕکێفی خۆی، له‌بیر بکات و بیداته ڕووسیه.
له به‌رانبه‌ردا ئۆکراین خوازیاری کشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌رته‌شی ڕووسیه‌یه له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی و له ئێستادا نزیک به ٢٠ له‌سه‌دی خاکی ئۆکراین له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه داگیر کراوه.