
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای باسکردن له به‌رنامه‌ڕێژیی قۆناغی نوێی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ تاران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریه وتی: "پێم خۆشه سزاکانی سه‌ر ئێران له کاتێکی باش‌دا هاوشێوه‌ی سووریه هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه".
ئه‌و قسانه‌ی ترامپ له‌کاتێکدایه که به‌رپرسانی ڕێژیم پێشنیاری دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایان ڕه‌ت کردووەتە‌وه.
ترامپ له کاتی قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نێتانیاهوو له کۆشکی سپی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که له دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌م دواییانه‌دا، وڵاته‌که‌ی هه‌موو سزاکانی سه‌ر سووریه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و هیوای خواستووه که ئه‌و وڵاته دووباره په‌یوه‌ست به ئابووریی جیهانییەوە ببێته‌وه.
ترامپ هه‌روه‌ها گه‌مارۆکانی سه‌ر ڕێژیمی ئێرانی به "زۆر دژوار" له قه‌ڵه‌م داوه و وتوویەتی: "هیوادارم وه‌کوو سووریه گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێرانیش لابه‌م و دووباره ده‌رفه‌تی خۆسازکردنه‌وه‌یان پێ بده‌م و ئه‌و کاته‌م پێ خۆشه ئێران هه‌ڵسوکه‌وتی ئاشتییانه‌ی خۆی بگرێته به‌ر نه‌ک وه‌کوو پێشوو دروشمی نه‌مان بۆ ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌رز بکه‌نه‌وه".