
هەواڵدەری "فارسـ"ـی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران بەو سزایانەی کە لەسەریەتی، شان و شکۆی خۆی ڕاگرتووە و ئەگەر ئێرانیش وەکوو سووریەی لێ بێت، ئیدی ئێرانێک نامێنێ و دەبێتە ژێرچەپۆکی ئامریکا و بەرەی مقاوەمەتیش تێکدەشکێت.
ئەو هەواڵدەرییە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو مۆدێلە لە دانوستان و لاچوونی سزاکانی سەر ئێران، واتە نەمانی هێزی ئێران و بە مانای حاکمبوونی ئیسرائیل و ئامریکا بەسەر ڕێژیمی ئێرانەوەن.
ڕۆژی ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا لە عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر سووریه هەڵدەگرێت تا وڵاتەکە ببووژێتەوە، چەند کاتژمێرێک دوای ئەو هەواڵە خەڵک لە زۆربەی شارە گەورەکانی سووریە پێشوازییان لەو بڕیارە کرد.