
چه‌ند ئاخوندێکی حه‌وزه‌ی علمییه‌ی قوم که له "نوخبه"کانی ئه‌و حه‌وزه‌یه به ئه‌ژمار دێن، له هه‌وڵ و فتوایه‌کی گاڵته‌جاڕانه‌دا ئاماده‌یی خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا و بێنیامین نیتانیاهوو سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ربڕیوه.
له دوای هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریکا له عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم، هه‌واڵده‌ریی "حه‌وزه"ی سه‌ر به حه‌وزه‌ی علمییه‌ی قوم له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه که ناوه‌ندی کاروباری بژارده و بلیمه‌ته‌کانـ"ـی حه‌وزه‌ی علمییه که پێشتر مه‌کارمی شیرازی مه‌رجه‌ع ته‌قلیدی شێعه‌کان ترامپ و نێتانیاهووی به موحاربه یانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا تاوانبار کردبوو، به له‌به‌رکردنی کفن به شێوه‌ی سەمبۆلیک له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دانی ترامپ و نێتانیاهوو ده‌ربڕیوه.
ده‌رکردنی فه‌توای گاڵته‌جارانه‌ی مه‌راجعی ته‌قلیدی ڕێژیم له‌کاتێکدایه که ڕێژیم له ماوه‌ی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا تووشی شکستێکی هه‌مه‌لایه‌نه بووه و به‌رپرسانی ڕێژیم که له ئێستادا ده‌بوو چاره‌یه‌ک له دۆڕانی خۆیان بکه‌نه‌وه له‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه داوه: "له ئێستادا گه‌وره‌ترین ستراتێژی په‌یڕه‌وی له وه‌لی فه‌قیهـ و مه‌راجعی ته‌قلیده".
هاوکات عه‌لیڕه‌زا په‌ناهیان، لێدوانده‌ری نزیک له به‌یتی ڕه‌هبه‌ری به پشتبه‌ستن به فتوای مه‌کارم شیرازی و حوسێن نووری هه‌مه‌دانی وتوویەتی: "هه‌ر موسڵمانێک له هه‌ر جێگایه‌ک بۆی ده‌لوێت له گیانی خۆی مایه دا‌نێت و دوژمنانی خامنه‌یی بکوژێت".