کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکرانی حوکمی قامچیی چالاکوانێکی کورد لە ئیلام

12:40 - 18 پووشپەڕ 2725

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئاوازدانەر و چالاکوانێکی ژینگەیی خەڵکی ئیلامی بەتۆمەتی "بێڕێزیکردن بە ئیبراهیم ڕەئیسی" بە لێدانی ٣٠ قامچی سزا دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مافی مرۆڤیی هێرانا، ئارمان شادیوەند، ئاوازدانەر و چالاکوانی ژینگەیی کورد کە پێشتر بەتۆمەتی بێڕێزی بە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ڕێژیم، بە ٣٠ قامچی سزا درابوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.
هێرانا زیادی کردووە کە ئەم چالاکوانە کوردە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بە فەرمانی بەرپرسی لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی "دەڕەشار"، بەتۆمەتی بێڕێزی حوکم دراوە.
ناوبراو لە بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ لە بەشێکی دیکەی دۆسییەکەیدا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بەتۆمەتی بانگەشە بە دژی نیزام بە ٨ مانگ بەندکران و هەروەها بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیم، بە ١٦ مانگ بەندکران سزا درابوو.