
ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کانی ڕێژیم له چه‌ندین ڕاپۆرتدا باسیان له بێکاریی ڕۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێران له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل کردووه.
ڕۆژنامه‌ی "هه‌م میهه‌نیـ"ـی ڕێژیم دوای چه‌ند حه‌فته له کۆتاییهاتنی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕێژیمی تاران و ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ماڵپه‌ڕ، ڕۆژنامه و ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم چه‌ندین که‌سیان له کاری ڕۆژنامه‌وانی و میدیایی دوور خستووه‌ته‌وه و به وته‌ی چالاکانی سێنفی، به‌هۆیه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی له ئێران‌دا تووشی قه‌یرانێکی قووڵ بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی "هه‌م میهه‌ن"، لانیکه‌م ١٥٠ به‌ناو هه‌واڵنێر و کارمه‌ندی ماڵپه‌ڕ و ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم له‌کار دوور خراونه‌ته‌وه و ئه‌وانی دیکه‌ش له‌گه‌ڵ که‌میی حه‌قده‌ست و موره‌خه‌سی زۆره‌ملێی به‌بێ حه‌قده‌ست ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ماڵپه‌ڕگه‌لێکیش وه‌کوو "ڕاهـ په‌رداخت"، "دونیای ئێقتساد"، "خه‌به‌ر ئانلاین" و "ئێکۆ ئێران" هاوشێوه‌ی ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم، چه‌ندین که‌سیان له‌سه‌ر کار ده‌ر کردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا له زاری یه‌كێک له کارمه‌نده ده‌رکراوه‌کانەوە نووسراوە: "ئه‌و کاته‌ی به مووشه‌ک کراینه ئامانج، له سه‌ر کار بووین و هه‌واڵمان داده‌ڕشت، ئیسه که شه‌ڕ کۆتایی هاتووه ئیتر پێویستیان به ئێمه نه‌ما و ده‌ر کراین".
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌رکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی هێزی مرۆیی ناوه‌نده پڕوپاگه‌نده‌کانی ڕێژیم ته‌نیا تایبه‌ت به کارمه‌ندان و ڕۆژنامه‌وانان نییه به‌ڵکوو به‌شێکی به‌رچاو له هه‌واڵده‌رییه ١- که‌سییه‌کان و ده‌یان سەرنوسەریش که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان له پڕوپاگه‌نده‌ی ڕێژیم‌دا بووه، ده‌رکراون.
له‌و باره‌وه مورته‌زا کاردر ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی ڕۆژنامه‌وانان هۆشداری داوه و وتوویەتی: "ئاماری ڕاسته‌قینه زۆر له ١٥٠ ڕۆژانامه‌وانی ده‌رکراو زیاتره و قه‌یرانی ئابووری دوای شه‌ڕ، ته‌نیا بیانوویه‌ک بۆ پاکانه‌حیساب له‌گه‌ڵ به‌ڕێه‌وه‌به‌ران و کارمده‌نده‌کانه" و هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که ئه‌وه سه‌ره‌تای کاره و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ک نه‌بیندرێته‌وه ئه‌وا شه‌پۆلێکی گه‌وره‌تر له ڕێگه‌دایه".
ئەم بەناو ڕۆژنامەوانە دەرکراوانە هەر ئەو کەسانەن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، لە ناوەندی پڕوپاگەندەی ڕێژیم بە بڵاوکردنەوەی درۆ و چەواشەکاری، دۆخی نێوخۆیی ئێرانیان بە باش نشان دەدات و لە بەرەی دژی خەڵکدا بوون.