
له درێژه‌ی زاڵبوونی فه‌زای ئه‌منییه‌تی و سه‌رکوتی به‌ربڵاو له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا، عه‌لی ساڵحی، به‌ناو دادستانی تاران ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له دوای هێرش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ئه‌و که‌سانه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕی و ناردنی زانیاری به ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ده‌سبه‌سه‌ر کراون، دۆسییه‌ی یاسایی پێک دێنین و به‌و ئاسانییه لێیان خۆش نابین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی کوژراوانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه، وتوویەتی: "ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل به ئامانجی تیرۆری زانایانی زانستی، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان و کارمه‌ندانی به‌ندیخانه‌وه ئه‌نجام دراون و به فه‌رمانی سه‌رۆکی هێزی دادوه‌ری، به شێوه‌ی تایبه‌ت و خێرا پێڕاگه‌یشتن به دۆسییه‌ی سیخوڕاندا ده‌کرێت و لێپرسینه‌وه له تۆمه‌تباران به‌رده‌وامه".
"ساڵحی" له‌و لێدوانه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌ڕێک کردووه که له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویستدا لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان لێ ده‌کرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له کۆتاییدا باسی له‌وه کردووه که "پاراستنی وڵات هێڵی سووره و به توندترین شێوه ڕووبەڕووی هه‌ر جۆره سیخوڕی و هاوکارییه‌ک له‌گه‌ڵ دوژمنانی نیزامدا ده‌بینه‌وه".
ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل هێرشێکی به‌ربڵاوی کرده سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی تاران که زۆربه‌یان ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم وه‌کوو به‌سیج و هێزی ئینتیزامی و سپای پاسداران بوو و هه‌روه‌ها به‌شی ئیداریی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین یه‌کێک له‌و ئامانجانه‌ی هێرشی ئیسرائیل بوو.
به‌پێی زانیارییه‌کان سه‌دان ده‌یان که‌س له کارمه‌ند و به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه کوژراون و سه‌دان که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
شایانی باسه هه‌تا ئێستا له دوای شه‌ڕی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل هه‌زاران که‌س به تۆمه‌تی سیخوڕی و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.