
ڕۆژی شەهید بوونی چیا دڵتەنگی شارم"
شارێک کە گیانی دا لەبەر شاخی بەپێوە"
برایم چووکەڵی
(شەهید چرچەی بارام‌میرزا)
ڕۆژی ١٢ پووشپه‌ری ١٣٦٣ی هەتاویی هەموو ساڵیک، ساڵیادی حه‌ماسه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له ده‌شتی شاروێران له ناوچه‌ی مه‌هاباد و شه‌هیدبوونی حەمەدەمین بارام‌میرزا (چرچه) فه‌رمانده‌ری به‌وه‌جی هێزی به‌یان و ٢٤ پێشمەرگەی هاوسەنگەریەتی.
به‌ره‌به‌ری به‌یانی بوو. پێشمه‌رگه‌کانی هێزی به‌یان و هێزی پیشه‌وا و ژماره‌یه‌ک له لاوانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستان بۆ زه‌ربه‌لێدان له هێزه‌کانی ڕێژیم له شوێنه دیاریکراوه‌کانیان جێگیر بوون. کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ ڕێژیم کە هه‌ست به بوونی پێشمه‌رگه‌کان کردبوو، به هێزێکی زۆر و پۆشته و په‌رداخه‌وه له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشی خۆی ده‌ست پێ کرد. ڕۆژی حەماسە خوڵقاندنی پێشمەرگەکان بوو. هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا پارێزه‌رانی نیشتمان و ڕۆڵه‌کانی کوردستان توانیان له شاروێرانیش وه‌ک باقی شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هێزی دژە کورد و دژە ئازادیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تێک بشکێنن. له‌و حه‌ماسه گه‌وره‌یه‌دا که به شکانی چەندین هێرشی به‌دوای یه‌کی هێزه په‌لامارده‌ره‌کانی ڕێژیم و کوژرانی نزیکه‌ی ٧٠ که‌س له هێزه په‌لامارده‌ره‌کان کۆتایی هات، مخابن ٢٥ پێشمه‌رگه‌ش که له نێویاندا فه‌رمانده‌ری به‌وه‌ج و قاره‌مان چرچه‌ی بارام میرزاش به‌دی ده‌کرا، بوونه هه‌وێنی تۆمارکردنی ئه‌م حەماسە پڕ شکۆیە.
محه‌ممه‌دئه‌مین بارام‌میرزا ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد چاوی به دونیای ڕوون هه‌ڵێنا. هه‌ر له منداڵییه‌وه زیت و وریا بوو و پۆله‌كانی خوێندنی زۆر سه‌ركه‌وتووانه بڕی و بڕوانامەی دیپلۆمی وه‌رگرت. پاش هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و هێرشی ڕێژیم بۆ سه‌ر گه‌لی كورد، چرچه یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌رانه بوو كه ده‌ستی دایه چه‌كی شه‌ڕە ف و هاته مه‌یدانی خه‌بات. به ده‌ست‌پێكردنی شه‌ڕی سێ‌مانگه زۆر زوو خۆی نیشان دا و به‌هۆی نه‌ترسی و لێوه‌شاوه‌یی ناوی ده‌ركرد، به‌جۆرێك كه ڕێژیم زراوی له ناوی تۆقیبوو. چرچە ته‌نانه‌ت به ڕۆژی ڕووناك توانیبووی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی بازرگان له شاری مه‌هاباد بێنێتە ده‌رێ.
چرچه له زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ كاری حیزبی یان مه‌ئمورییه‌تی كوشتنی جینایه‌تكاران له شاری مه‌هاباد كه‌لكی وه‌رده‌گرت. له كوشتنی سه‌رۆكی شاره‌وانی و چه‌ككردنی ئه‌م كانگای فه‌ساده ڕۆڵێكی گرینگی هه‌بوو. پاش ئه‌وه‌ی کاک هه‌ژاری نه‌مر (ئەحمەد جاویدفەڕ) فه‌رمانده‌ری هێزی پێشه‌وای به‌ئه‌ستۆوه گرت، چرچه بوو به هاوسه‌نگه‌رێكی به‌وه‌فای ئه‌و و هەتا كاتی شه‌هیدبوونی له ده‌رسه به‌نرخه‌كانی ئه‌زموونی وه‌رده‌گرت. بەم‌جۆرە ده‌یان عه‌مه‌لیات له ناوچه‌كانی چۆمی مه‌جیدخان، شامات و شاروێران به فه‌رمانده‌ری چرچه به‌ڕێوه چوو. ئەو به‌هۆی ئازایه‌تی و لێزانی و لێوه‌شاوه‌ی و ده‌ست‌وبرد و توند‌وتۆڵی و شاره‌زابوونی له تاكتیك و گه‌ڵاڵه‌ی شه‌ڕ به فه‌رمانده‌ری عه‌مه‌لیاتی هێزی پێشه‌وا دیاری كرا و ئەویش بەکردەوە نیشانی دا كه شیاوی ئه‌م مه‌سئوولییه‌ته‌یه.
پاش شه‌هیدبوونی کاک هه‌ژار، چرچه وه‌ك فه‌رمانده‌ری لكی دووی هێزی پێشه‌وا له ناوچه‌ی شامات و چۆمی مه‌جیدخان دیاری كرا. به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی گه‌وره له‌م ناوچه‌یه‌دا كه له‌واندا سه‌دان كه‌س له هێزه‌كانی ڕێژیم له‌م ناوچه كوژران و به‌تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی چه‌ند عه‌مه‌لیاتی شۆڕشگێڕانه له‌نێو شاری میاندواودا له‌رزه‌ی له دڵی دوژمن خستبوو. چرچه بۆ دوژمن چقڵی چاو بوو، به‌ڵام بۆ زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی شامات و چۆمی مه‌جیدخان نموونه‌ی خۆڕاگری بوو. له‌و ماوه‌یه كه كاری له‌م دوو ناوچه‌یه‌دا كرد، خۆشه‌ویستیی گەورە و بچووکی ناوچەکە بوو.
چرچه له پاییزی ساڵی ١٣٦٢دا به جێگری فه‌رمانده‌ری هێزی به‌یان دیاری كرا و له‌م هێزه‌شدا نه‌زم و دیسیپلینی خۆی له فه‌رمانده‌ییدا به‌كرده‌وه نیشان دا. لە عه‌مه‌لیاتی نێو شاری بۆكان له ساڵی ١٣٦٢ یەکێک لە فه‌رمانده‌کان چرچه بوو، كه له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا كه‌م وێنه بوو. ئه‌م عه‌مه‌لیاته به ڕاده‌یه‌ك گرینگ بوو كه دوژمنیش نه‌یتوانی له ئاستیدا بێده‌نگ بێ. چرچه پاش ئه‌و عه‌مه‌لیاته به فه‌رمانده‌ری هێزی بەیان دیاری كرا و تا كاتی شه‌هیدبوونی له‌و بەرپرسایەتییەدا مایه‌وه.
چرچه بێجگه له‌وەی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و نه‌ترس بوو، زۆر به‌نه‌زم و ڕوح‌سووكیش بوو، یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه بوو كه هه‌موو ژیانی پڕ شانازی و نموونەی ئیلهام بۆ پێشمه‌رگەکان بوو. ئەو زۆرجار دووپاتی ده‌كرده‌وه كه پێشمه‌رگه چاوی له فه‌رمانده‌كه‌یه‌تی و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كاری و چه‌وتی هه‌بێ، پێشمه‌رگه‌ش چاوی لـێ ده‌كا و له ئاكامدا تایبه‌تمه‌ندیی فه‌رمانده‌یی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.
ئه‌و دژی هه‌لپه‌رستی بوو، هیچ كات قسه‌ی ناهه‌ق و ناڕه‌وای له كه‌س قبووڵ نه‌ده‌كرد. شێلگیرانه دژی هه‌لپه‌رستان و قازانج ویستەکان خه‌باتی ده‌كرد و دژی ئه‌و كه‌سانه بوو كه بۆ به‌رژەوه‌ندیی خۆیان ڕاستییه‌كانیان ده‌شارده‌وه.
مخابن ڕۆژی ١٢ی پووشپەری ساڵی ١٣٦٣ و لە حەماسەی شەڕی دەشتی شاروێراندا چرچەی فەرماندە و ٢٤ هاوسەنگەری چوونە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە. ئەو ٢٤ پێشمەرگەیەش بریتی بوون لە: تاهیر خزری، حوسێن قادری، جه‌عفه‌ر كوێخائیسماعیلی، خالید ئه‌حمه‌دپوور، شێخ ساڵه، عه‌لی نووری، خدر عه‌باسی، كه‌ماڵ ئاقاوه‌لی، كه‌ریم ئیبراهیمی، عوسمان ده‌روێشی، ئه‌میر ڕە‌زایی، عه‌وڵا شه‌ریفی، خالید سه‌رایی، مسته‌فا محه‌ممه‌دی، حوسین وه‌حده‌ت، محه‌مه‌دساڵح فه‌رەجی، سولێمان گوڵینگ، جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی، یوسف شه‌ریفی و هه‌روه‌ها پێنج شۆڕە لاوی یه‌كیه‌تیی لاوان به ناوه‌كانی: برایم سالك، سه‌لاح شازده، سه‌یدسمایل ئه‌ندام، عه‌لی سه‌رمایه و موحسین گادانی.