
سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌دان کێشه و قه‌یران له پارێزگای لوڕستان، به‌پێی ئاماره‌کان زیاتر له ٦٠٠ قوتابخانه‌ی پواو و نیوه‌ڕووخاو له‌و پارێزگایه‌دا هه‌ڕه‌شه له گیانی قوتابییان ده‌کات و ساڵی نوێی خوێندنی قوتابییان به ترس و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ست پێ ده‌کات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ته‌سنیم" سه‌ر به سپای پاسداران له زاری ئه‌رده‌شیر دێهقانی، به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌رارگای جیهادی په‌روه‌رده و بارهێنانی پارێزگای لوڕستانەوە باس له‌وه کراوه زیاتر له ٦٠٠ قوتابخانه مه‌ترسیی ڕووخانیان له‌سه‌ره و به ڕای ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر جێگای نیگه‌رانییه.
به وته‌ی "دێهقانی" له کۆی ٧٢٠٠ پرۆژی تایبه‌ت به په‌روه‌رده و بارهێنان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، ته‌نیا ٣٣٦ پرۆژه بۆ پارێزگای لوڕستان ته‌رخان کراوه.
به گوێره‌ی قسه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم، نه‌ک هه‌ر ئه‌و ٣٣٦ پڕۆژه‌یه له بواری چه‌ندایه‌تییه‌وه وڵامده‌ری چاره‌سه‌ری که‌موکۆڕییه‌کان ئه‌و قه‌یرانه نییه به‌ڵکوو له بواری چۆنایه‌تیشه‌وه زۆر که‌متر له ئاستی ستانداردە.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له لوڕستاندا زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان کانێکسن و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاویش لە قوتابخانه‌کان هێشتا له به‌رد و قوڕن.
گه‌نده‌ڵی، دزی، هه‌ڵاواردن، په‌راوێزخستن و که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی ڕێژیم له ئاستێکدایه که "دێهقانی" داوای له خێرخوازان و که‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو کردووه که هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه بده‌ن و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و بوودجه و پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان ته‌رخانی کردووه به هێچ شێوه‌یه‌ک وڵامده‌ری چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی قه‌یرانی په‌روه‌رده و بارهێنانی لوڕستان نییه.