کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تامی بروس: چارەنووسی هەر وڵاتێک، لە دەستی خەڵکەکەیدایە

18:52 - 10 پووشپەڕ 2725

"تامی بروس"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پەیامی ئێمە ڕوو لە خەڵکی ئێران ئەوەیە کە چارەنووسی هەر وڵاتێک لە دەستی خەڵکی ئەو وڵاتەدایە و پێویستە ئەوان لەسەر چارەنووسی خۆیان بڕیار بدەن.

بروس هەروەها وتی کە هەوڵی کۆشکی سپی ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران پەیوەندیی نەرم و ئاشتی‌ئامێزی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەبێ هەتا ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێ.

لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێراندا، دەوڵەتی ئامریکاش هاتە ناو شەڕەکە و سێ بنکەی ناوکی ڕێژیمی ئێرانی کە مەترسیی دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان لێ دەکرا لەناو برد و هەروەها لەو ماوەیەدا ئاسمانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆل کرابوو.