
به‌پێی ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوه که ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ژمارەیەک لە خەڵكی شاری بۆکان باس له ناله‌باربوونی دۆخی ژیان، گرانی و قه‌یرانی ئاو، کاره‌با و گاز ده‌که‌ن.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا ژنێک باس له‌وه ده‌کات که له ڕۆژێکدا ته‌نیا چه‌ند کاتژمێرێک ئاوی خوارده‌نه‌وه‌ی ماڵان هه‌یه و خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ دابینکردنی ئاو، ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه‌کی دیکه باس له‌وه ده‌کات کە به‌هۆی پچڕانی کاره‌با له‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌دا، که‌ره‌سته‌ی فێنککه‌ره‌وه کار ناکات و ئه‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌کان به‌تایبه‌ت منداڵانی تووشی گه‌رمابردوویی کردووه.
هاووڵاتییان باس له‌وه ده‌که‌ن هه‌ر به هۆی پچڕانی کاره‌باوه خاوه‌ن دووکان و پێشه‌سازییه‌کان تووشی زیانێکی زۆر بوون.
هه‌روه‌ها خاتوونێک باس له گرانیی کرێ خانوو ده‌کات و ده‌ڵێت به ڕاده‌یه‌ک نرخی کرێ خانوو هه‌ڵکشاوه که چیتر توانای دانی بڕه پاره‌ی کرێ خانوویان نییه.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا لاوێک باس له‌وه ده‌کات که شتومه‌که خۆراکییه‌کان ڕۆژ به ڕۆژ گرانتر ده‌بن و توانای دابینکردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه خۆراکییه‌کان له دۆخی ئێستادا دژواره و توانای کڕینیان نه‌ماوه.
ئابووریی خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی، بووه‌ته‌وه قوربانیی پاوانخوازی و هه‌ڵاواردنه سیسته‌ماتیکه‌کانی ڕێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران و هه‌رجۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌کی له‌و چه‌شنه به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرێت.
شایانی باسه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی کڕینی خه‌ڵک، ناوه‌نده سه‌رکوتکەره‌کانی ڕێژیم له شاری بۆکان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان که‌سیان به تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌سبه‌سه‌ر کردووه و ڕه‌انه‌ی به‌ندیخانه‌یان کردوون.