
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک کەماڵ کەریمی، جێگری ناوەندی پێوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لەلایەن سکرتێر و شاندی باڵای ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەم دیدارەدا پەیامی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ٨ی حیزبی شیوعی پێشکەش کرا و هەر دوو لایەن پێداگرییان لە سەر پتەوترکردنی پێوەندییەکانیان کردەوە.