کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ، سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ نێتانیاهۆ هاوڕایە

10:35 - 21 پووشپەڕ 2725

واڵ ستریت ‌ژۆرنال بڵاوی کردەوە کە لە دوادیداری نێتانیاهوو لەگەڵ ترامپدا، نێتانیاهوو ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران لەسەر پرۆگرامی ناوکیی خۆی بەردەوام بێ، ئیسرائیل هێرش دەکاتەوە سەر ڕێژیم و لەو پەیوەندییەشدا ترامپ دژایەتیی ئەو بڕیارەی نەکردووە.

لەو دیدارەدا ترامپ وتبووی کە پێویستە بابەتی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکرێ بەڵام دژایەتیی پرۆژەی ئیسرائیلیشی نەکردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران وڵامی ئامریکا بۆ ڕاگرتنی چالاکیی ناوکی نەداتەوە، ئامریکا و ئیسرائیل سەرلەنوێ هێرش دەکەنەوە سەر ڕێژیمی ئێران.