
ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاک عەبدوڵڵا ڕێواز، باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عەبدوڵڵا لە تاوای خه لیفان سەر به شارستانی نەغەده له دایک بووه و لە ماوەی تەمەنیدا هەردەم له سەر ڕێبازی دێموکرات بووه.
ناوبراو وێڕای هەبوونی گوشار لەلایه ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوه، چەندین جار تووشی لێپێچینەوه بووه.
کوڕێکی کاک عەبدوڵڵا بە ناوی جەعفەر ڕێواز ماوەی ساڵانێکە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.