
ڕۆژنامه‌ی ''تێلێگراف'' له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه که هێندێک که‌سایه‌تیی برتیانیایی نیگه‌رانیی خۆیان له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوونی ئۆردووی هاوینیی ئیسلامی له‌و وڵاته که له‌لایه‌ن به‌ناو خێرخوازێکی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه که وانه‌ی ئیدۆلۆژیی کۆماری ئیسلامی له‌و ئوردوویه، منداڵان فێری ڕوانگه‌ی توندڕه‌ویی ئایینیی ده‌کات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی تێلێگراف، ئه‌و ئۆردوویه له‌ژێر ناوی "دامه‌زراوه‌ی ئه‌هلی به‌یت" له ناوچه‌ی هێرتفووردشاییر به‌ڕێوه ده‌چێت که منداڵانی ٩ هه‌تا ١٤ ساڵ تێدا به‌شدارن.
"تێلێگراف" نووسیویه: "به‌دواداچوونه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که به‌شداربووانی کچی ئۆردووی دامه‌زراوه‌ی ئه‌هلی به‌یت، به شێوه‌ی زۆره‌ملێ ناچار کراون سه‌رپۆشی ئیسلامی به‌کار بێنن و ته‌نیا له کاتی نوێژ، وانه‌وتنه‌وه و وێنه‌گرتدا بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵانی کوڕدا ده‌ر بکه‌ون".
له چه‌ند ڤیدیۆیه‌کدا دیاره که ئه‌و منداڵانه فێر کراون ئاڵای فه‌له‌ستین بکێشن که ئه‌و هێمایه‌ش وه‌کوو پیشتیوانی له گرووپه تێرۆریستییه‌کانی فه‌له‌ستین وه‌کوو حه‌ماس ئه‌نجام دراون.
گرووپی یاسایی "پارێزه‌رانی بریتانیایی بۆ به‌گری له ئیسرائیل" ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌و ئۆردوویه دامه‌زراوه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ی ده‌بات که به ڕوونی پشتیوانی له ئیدئۆلۆژیی ئینقلابیی عه‌لی خامنه‌یی ده‌کات و چه‌ندین جار له مه‌حکوومکردنی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی حه‌ماس خۆی بواردووه.
هه‌وه‌ها تێلێگراف باسی له‌وه کردووه ئه‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران، هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیلی له ٧ی ئۆکتۆبریان به ڕه‌وا زانیوه و کوژراوانی حه‌ماسیان به "شه‌هید" له‌قه‌ڵه‌م داوه.
"دامه‌زراوه‌ی ئه‌هلی به‌یت" له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چه‌ند جارێک خامنه‌یی وه‌کوو قاره‌مانێک ناساندووه و پۆستی دژه‌یه‌هوودی و گرووپه تێرۆریستییه‌کانی بڵاو کردووه‌ته‌وه.