کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی تیرۆرکرانی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێكانی

21:00 - 22 پووشپەڕ 2725

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی تیرۆرکرانی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێكانی

ڕەوەندی كوردستانی!

کوردستانیانی بەڕێز!

وەکوو هەموو لایەکمان دەزانین ئەمرۆ  ٣٦ساڵ بەسەر تیرۆری ڕێبەری ناوداری كوردستان، د. قاسملوو و هاورێکانی لە ڤییەن پێتەختی نەمسا تێپەڕ دەبێ.

تیرۆری د. قاسملوو لەسەر مێزی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە، کردەوەیەکی هەرە نامرۆڤانە و لە هەمان کاتدا تیرۆریزمی دەوڵەتییە و سەلمێنەری نێوەرۆکی دژی کوردی دەسەڵاتدارانی تارانە دژ بە گەلە خەباتگێرەکەمان.

لە كاتێكدا بەرێزەوە یادی ئەو سەركردە تێكۆشەرە ڕێز لێ دەگرین، بە ڕوونی دەبینین کە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژەی وەفاداری خۆیان بە ڕێبازی ئازادی و تێکۆشان تاکوو سەرکەوتن لە ڕێبازی شەهیداندا دووپات دەکەنەوە.

كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ناردنی سڵاوو درود بۆ گیانی هەمیشە پاقژی دوکتۆر قاسملووی سەرکردەو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، لەسەر ڕێبازو ڕێگای پڕ شانازیان تاکوو سەرکەوتن پێداگری دەکاتەوە.

بەرزو بەرێز بێ یادو بیرەوەری شەهیدی سەرکردە دوکتۆر قاسملووی نەمر

شەکاوە بێ ئاڵای خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی 

١٣ی جولای ٢٠٢٥