کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری وەرزێڕی: خەڵک چاوەڕوانی هەرزانبوونی گۆشتی سوور نەبن

11:01 - 23 پووشپەڕ 2725

غوڵامڕەزا نووری قزڵجە، وەزیری وەرزێڕیی ڕێژیم سەبارەت بە گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور ڕایگەیاندووە کە نابێت خەڵک چاوەڕوانی ئەوە بن نرخی گۆشتی کەم بێت.

قزڵجه وتی: "گۆشتی سوور، گۆشتی سوورە و هەر دەبێت نرخیشی لە سەرچاوە پڕۆتینییەکانی دیکە زیاتر بێت".

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دۆخی بەرهەمهێنان لە ئێران زیادی کردووە، وەزارەتەکەی ڕێوشوێنەکان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی گۆشتی سووری گرتووەتە بەر.

ئەم قسانە لەکاتێکدایە کە هیچ دابەزینێک لە نرخی گۆشتی سووردا لە بازاڕ نەهاتووتە ئاراوە.

گرانیی شتومکەکان بەتایبتی خۆراک، بووتە بابەتێکی ڕۆژانە لە ئێران و خەڵک ناچارن کە هەر جار بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان تێچوویەکی زیاتر بدەن.

هەڵاوسان و گرانی لە بەشی خواردنە پڕۆتینییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە بەشێکی زۆری لە بنەماڵەکان نەتوانن ئەم چەشنە خواردنانە بە تەواوەتی یان بە ڕادەی پێویست دابین بکەن.