
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ ڕایگه‌یاندووە، ئەمریکا که‌ره‌سته و چه‌کی پێشکه‌وتووی جۆراوجۆر له‌وانه، سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆت ده‌نێرێتە ئوکراین کە لە ئێستادا ڕۆڵێکی سەرەکیی بۆ ئەم وڵاتە هەیە.
ترامپ له نوێترین هه‌وڵه‌کانی خۆیدا باسی له ناردنی چه‌کوچۆڵی گرینگ و کاریگه‌ر بۆ ئۆکراینی کردووه، هه‌رچه‌ند ناوبراو هیچ ئاماژه‌یه‌کی به ژمارەی ناردنی ئەم سیستمە و که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کانی دیکە نه‌کردووه به‌ڵام پشتڕاستی کردووەتەوە کە هه‌موو تێچووی ئەم چەکانە له ئه‌ستۆی ئورووپادا دەبێت.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپ بۆ ملنه‌دانی پووتین بۆ ئاگربه‌ست لەگەڵ ئوکراین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشتر ڤێلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین، بۆ خۆڕاگری له‌هەمبەر هێرشی مووشکیی ڕۆژانه‌ی ڕووسیە، داوای سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی زیاتری له ئه‌مریکا کردبوو.
ترامپ سەبارەت بە هه‌ڵویسته‌کانی پووتین وتی: "سه‌رۆککۆماری ڕووسیه پێشنیوه‌ڕۆ قسه‌ی باش ده‌کات و باسی ئاگربه‌ست ده‌کات، به‌ڵام له دوانیوه‌ڕۆدا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئۆکراین ده‌ست پێده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ش دۆخێکی ئەستەمی خولقاندووه و من به دڵم نییه".
هه‌روه‌ها هەواڵدەریی ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ترامپ له هه‌وڵدایه که له‌گه‌ڵ مارک ڕۆتێ، سه‌رۆکی گشتیی ناتۆ، چاوپێکه‌وتن بکات و له‌باره‌ی ئۆکراین و له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی دیکه وتووێژ بکات.
سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆت، سیستمێکی به‌رگریی به‌هێزه و دروستکراوی ئه‌مریکایه که به مه‌به‌ستی به‌رپەرچدانه‌وه‌ی مووشه‌کی بالستیک، کڕوز و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان توانایه‌کی باشی هه‌یه و ئه‌رته‌شی ئۆکراین ده‌توانێت به ته‌واوه‌تی به‌رپەرچی هێرشه مووشه‌کییه‌کانی ڕووسیه بداته‌وه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی "ئاکسیۆس"، ئه‌مریکا چه‌ند مووشه‌کی دوورمه‌وداش بۆ ئۆکراین به‌ڕێ ده‌کات که توانای به‌ئامانجگرتنی هه‌موو بنکه سه‌ربازییه‌کانی له نێو قووڵایی ڕووسیه‌دا هه‌یه.