کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: یەمەن چارەنووسێکی وەکوو تارانی دەبێت

10:50 - 11 پووشپەڕ 2725

یێسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل،  ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، لە کاردانەوە بە هاویشتنی مووشەکێک لە یەمەنەوە بۆ ئیسرائیل وتی: ''یەمەن چارەنووسێکی وەکوو تارانی دەبێت''.

کاتز وتی: ''دوای ئەوەی لە تاران سەری مارەکەمان لێ دا، لە یەمەن لە کلکی مارەکە دەدەین.'' و هەڕەشەی کرد: ''هەرکەسێک دەستێک لە ئیسرائیل بەرز بکاتەوە، ئێمە ئەو دەستە دەبڕین.''

حوسییەکان ڕۆژی سێشەممە بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند. ئیسرائیل پێشتر بە بۆردومانی بنکە و بارەگای حووسییەکان لە یەمەن وڵامی هێرشەکانی ئەو گرووپەی داوەتەوە.

ئەو مووشەکانەی کە حوسییەکان بەرەو ئیسرائیلیان هاویشتبوو، یان نەگەیشتنە ئیسرائیل یان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێ کرا و لەنێو چوون.