
بڵاڤۆکی ئێکۆمۆنیست به‌ئاماژه‌دان به خۆ دوورخسته‌نه‌وه‌ی عێراق له شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل، باسی له‌وه کردووه به‌پێی به‌دواداچوونه‌کان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له نێو لاوانی عێراقدا جێگه و پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه و کۆماری ئیسلامی چیتر ناتوانێت وه‌کوو جاران له کاروباری عێراقدا ده‌ستێوه‌ردان بکات.
ئه‌و بڵاڤۆکه بریتانیاییه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی شیکاری له ماڵپه‌ڕی خۆیدا، سێ هۆکاری بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی ئێران له عێراقدا باس کردووه که گرینگ‌ترین و سه‌ره‌کیترینیان هاتنه‌سه‌رکاری نه‌وه‌یه‌کی نوێی له سیاسه‌توانه‌کانی عێراقه که له نێو دڵی ناڕه‌زایه‌تییه دژه‌حکوومه‌تییه‌کانی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینییەوە هاتوونه‌ته سه‌ر کار و به هاوارێکی به‌رزتر له ڕابردوو دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیمی تاران ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته شیکارییه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که له دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسداران، ڕێژیمی ئێران کۆنتڕۆڵی خۆی لە سه‌ر ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی له عێراق له‌ده‌ست داوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا سەرنج خراوەتەسه‌ر ئه‌وه‌ی کە ئیسماعیل قائانی، فەرمادەی لقی قودسی سپای پاسداران، وه‌کوو قاسم سلێمانی توانای که‌ڵکوه‌رگرتن له دژایه‌تییه نێوخۆییه‌کانی عێراقی نه‌بووه و نه‌یتوانیوه که‌ڵک له چه‌ندبه‌ره‌کی و ڕوانگه دژ بە یەکەکانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت.
ئێکۆمۆنیست هۆکاری دیکه‌ی لاوازبوونی جێگه و پێگه‌ی ڕێژیمی ئێرانی بۆ گۆرانکاریی هه‌ڵسوکه‌وتی گرووپه چه‌کاداره‌کانی عێراق و تێکڵبوونیان به کاری سیاسی و پێکهاته‌ی برۆکراسی و ئابووریی عێراق زانیوه.
به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و بڵاڤۆکه، ئه‌و گرووپانه‌ی پێشتر سه‌ر به ڕێژیمی ئێران بوون له ئیستادا بوونه‌ته هێزی سیاسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره، بۆیە به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو، ئه‌گه‌ر وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل شه‌ڕ بکات به‌رژه‌وه‌ندی زۆریان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ڕێژیمی ئێران دوور ده‌که‌ونه‌وه.