
ڤێلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین، ڕایگەیاندووە کە بە لەنێوچوونی دڕۆنەکانی جۆری شاهێدی ڕێژیمی ئێران، شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین کۆتایی پێ دێت.
زێلێنسکی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی حەوتوویەکدا ڕووسیە هەزار و ٨٠٠ دڕۆن، هەزار و ٢٠٠ بۆمب و ٨٣ مووشەکی بەرەو ئوکراین هاویشتووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو چەکانەی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراینیان درێژ کردووەتەوە، دڕۆنەکانی ڕێژیمی ئێرانە کە پێویستە ئەو هەڕەشەیە لەناو بچێت و بەو شێوە ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماتیک لەبەر چاو بگیرێت.
زێلێنسکی لەسەر بەهێزکردنی ئەو گرێبەستانە کە هێزی بەرگریی ئۆکراین زیاتر دەکەن جەختی کردووەتەوە و وتوویەتی: "پێویستە ئورووپا و ئەمریکا و وڵاتانی گرووپی حەوت پشتیوانیمان لێ بکەن".