کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ ''سی ئێن ئێن''ی بە ئاشکراکردنی کاتی هێرشەکان بۆسەر ئێران تۆمەتبار کرد

16:33 - 24 پووشپەڕ 2725

سەرۆککۆماری ئەمریکا وتوویەتی، کاتێک هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران پلانی بۆ دانرابوو، سەرەتا بەهۆی "ئاشکراکردنی سی ئێن ئێن"ەوە فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی دا و دواتریش لە هەنگاوێکی کتوپڕدا فەرمانی دا کە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشممە ٢٣ی پووشپەڕ لە دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی مەزهەبی لە کۆشکی سپی،، کاناڵی سی ئێن ئێنی بەوە تۆمەتبار کرد کە یەک ڕۆژ پێش لە هێرشی ئەمریکا، کاتی ئەو هێرشەی لە یەکێک لە بەرنامەکانی خۆیدا ئاشکرا کردووە.

ناوبراو کاناڵی ''سی ئێن ئێن''ی بە تلویزیۆنێکی ئۆپۆزسیۆنی زۆر ترسناک وەسف کرد و وتی کە پێش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران سەیری ئەو کاناڵەم دەکرد کە بینیم کە لە ڕاستیدا ئاگاداری پلانەکانمان بوون و کەی دەچینە ناو بازنەی ئاسمانیی نەوتیی ئێرانەوە.

دۆناڵد ترامپ باسی لەوە نەکردووە کە کام بەرنامەی سی ئێن ئێن وردەکارییەکانی هێرشەکەی ئاشکرا کردووە؛ بەڵام تا ئێستا سی ئێن ئێن وڵامی ئەو لێدوانەی نەداوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پێنتاگۆن، شەش فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی٢ و بە گشتی ١٤ بۆمبی سەنگەرشکێنی ''ماپ''یان ئاراستەی دامەزراوەی فۆردۆ و نەتەنز کردووە و هەروەها ژێردەریایییەکی ئەمریکی لە ناوچەکەدا دەیان مووشەکی تاماهاوکی ئاراستەی دامەزراوەی پیتاندنی ئورانیۆمی ئێسفەهان کردووە.