
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ گەلاوێژی ڕەحیمی، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
گەلاوێژ خانم، ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو کە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕش لە ئاوایی گەرماو وەکوو مامۆستای شۆڕش ئەرکی خۆی لە پەروەردە و بارهێنانی منداڵانی گەرماودا بەڕێوە دەبرد.
خەلیفە حەمە ساڵەح باوکی گەلاوێژ خانم هەر لە سەرەتای کۆماری کوردستانەوە بوو بە پێشمەرگە .
دوو برای ناوبراو بە ناوەکانی شەهید عومەری ڕەحیمی لە ساڵی ٦٢ و عوسمان ڕەحیمی لە ساڵی٨٦دا شەهید بوون و برایەکی بە ناوی حەسەن ڕەحیمی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا وەکوو کادرێکی دڵسۆز خەبات دەکا.
تەرمی ناوبراو دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆرای خەڵکی بانەدا لە گۆڕستانی سڵێمانبەگ ئەسپەردەی خاکی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.